لە سوید لەدژی گووشارەکانی ڕژیمی ئێران ڕێپێوانێک بەڕێوە چوو

بە دەسپیشخەری کۆمیتەکانی پژاک و کەژرا لە شاری ئیستۆکهۆڵم-ی پایتەختی وڵاتی سوید لە دژی گووشار و پاکتاوی گەل لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

 

ڕێپێوانەی ئەمڕۆ بە پیشەنگایەتی کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان -پژاک ، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( کەژار) بەرێوە چوو.

ئەم چالاکییە کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ (بەکاتی ناوەندیی ئەروپا) و لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی پژاک و کژار، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی سەرکوتی دەسەڵاتی ئێران و ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی چاکوانانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداریی دەیان کەس ئەنجامدرا.کوردستانیان بە ئالاکانی پژاک و کەژار و پانکاردی بە نووسینی" ڕژیمی فاشیستی ئێران ڕاوەستێنن" ڕێپێوانیان کرد.

لە چالاکییەکەدا گووشار و ستەمی ڕژیمی ئێران لە دژی گەلی کورد و گەلانی بن دەستی ئێران ئیدانەکرا. چالاکوانان جارێکیتر پشتیوانی خۆیان بۆ گیراوانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپاتکردەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەدان هاووڵاتی کورد دەستیگیر کران.

شایانی باسە کۆمیتەکانی پژاک وکەژار لە وڵاتانی ئەورووپایی هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دەستپیکردووە و ڕۆژانە بە ئامانجی ئیدانەکردنی کردەوە دژە مرۆییەکانی ڕژیمی ئێران لە چالاکی بێ وچان دان.

ک-ش