لە سوید و ئەڵمانیا دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن ئیدانە کرا

دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید و شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا ئیدانەکرا.

بە دیلگرتنی هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ لەیلا گیوڤەن بە دەستی دەوڵەتی تورکەوە لە بەردەم بینای پەرلمانی سوید ئیدانەکرا.

گرن کاسرگا لەسەرناوی مەجلیسی ژنانی ئامارا قسەیکرد  و ئەوەی خستەڕوو کە گیوڤەن ژیانی خۆی تەرخانکردووە بۆ دیموکراسی و وتی، گیوڤەن لە بەرئەوەی لە دژی توندوتیژی بەرخۆدانی کرد  ، ٢٢ساڵ و ٣مانگ سزای زیندانی بەسەردا سپا. ئەم بڕیارە قەبووڵ ناکرێت.

کاسرگا وتی، : " ئەو بڕیارە دوژمنکارانە نەتەنیا لە دژی لەیلا گیوڤەن و کەجەدەیە، بەڵکوو لە دژی هەموو ژنان، هێزە دیموکراتەکان وگەلی کوردە."

کاسرگا جەختی لەوە کردەوە کە هەتاکوو ئەردۆغانی دیکتاتۆردادگایی نەکرێت ژنان لە مەیدانەکاندا دەبن.

'کۆڵن'

لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بۆهەمان ئامانج چالاکییەک بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە بە دەسپیشخەری مەجلسی ژنانی ڤیان-ی کۆڵن بەڕێوەچوو. لە کاتژمێر ١٥:٠٠ چالاکییەکە بە بەرزکردنەوە وێنەکانی لەیلا گیوڤەن و نووسراوەی بە زمانی ئەڵمانی " ئێمە داوا لە هەرکەسێک دەکەین ببێتە دەنگی لەیلا گیوڤەن"، " لەیلا گیوڤەن شکۆی ئێمەیە" و " دەوڵەتی تورک ژنان دەکاتە ئامانج"، بەرز کردەوە.

لە بڵاوکراوەکاندا هاتووە: " لەیلا گیوڤەن ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ دیموکراسی، کەسایەتیەکی دژبە ستەمە. نە لەیلا گیوڤەن، نە ژن و نە کورد وازلە تێکۆشان ناهێنێت. لە دژی ئەم هێرشانەدا تووڕەیی ئێمە زۆرتردەبێت. ئەم بڕیارە دوژمنکارانە نە تەنیا لەدژی لەیلا گیوڤەن وکەجەدەیە. بەڵکوو لە دژی هەموو ژنان، هێزە دیموکراتیکەکان و گەلی کوردە. کاتی ئەوە هاتووە کە بێژین دیکتاتۆرئەردۆغان ئیدی بەسە."

لە چالاکییەکەدا دەربارەی کەمپەینی، " ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر" قسەکرا و واژۆ کۆکرایەوە.

ک-ش