لە سویسرا یادکردنەوەی ١٥ ی ئاب بەردەوامە
لە سویسرا یادکردنەوەی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بەردەوامە. ئەمڕۆ لە شارەکانی ئاراو و ڕاپەرسویل و شویز یادکرایەوە.
لە سویسرا یادکردنەوەی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بەردەوامە. ئەمڕۆ لە شارەکانی ئاراو و ڕاپەرسویل و شویز یادکرایەوە.
ئاهەنگەکان بۆ ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ لە شارەکانی سویسرا بەردەوامە.
ئاراو
کوردستانیان لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە هاتنە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە. گۆڕەپانەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فەرماندە عەگید و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی ڕازێنرایەوە.
بەناوی مەجلیسی گەلی کورد لە ئاراو و مەجلیسی ژنانی ڕۆژبین، ڕوکەن دەمیر، وتەی پێشوازی پێشکەش کرد و جەژنی ژیانەوەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان و گەریلا پیرۆز کرد.
پاشان لە کەسێتی هەڤاڵ عەگید، خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان بەڕێوەچوو. ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی کوردی دیموکراتیک لە سویسرا، زەینەب کایرا، قسەی کرد. زەینەب، جەژنی ژیانەوەی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوە کرد، مێژووی کورد بەرهەمی چەند سەرهەڵدانێکە، بەڵام ئەم سەرهەڵدانانە بەشێوەیەکی دڕندانە سەرکوتکران. ئاماژەی بەوە کرد، لەو قۆناغەی دەیانویست کورد بێ خاک و ناسنامە و کەسێتی بهێڵنەوە، تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێکانی بووە هیوای گەلان.
پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ناوەندی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢ ی ئەیلول لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، دواتر ئاهەنگەکە بە میوزیک بەردەوام بوو.
ڕاپەرسویل
لە شاری ڕاپەرسویلی کانتۆنی سانت گالێن، لەلایەن مەجلیسی کۆمیونی کورد لە ڕاپەرسویل، ئاهەنگێک سازکرا. لە مەراسیمەکە، لە کەسێتی هەڤاڵ عەگید، بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. هاووتەبێژی کۆمیونەکە فاتیمە چەتین کایا، قسەی کرد و جەژنی ژیانەوەی پیرۆز کرد.
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی جەدەکە_سە، ئەمروڵا بینگول، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئیرادەیەی ئەمڕۆ ملیۆنان کەس دوای کەوتوون، بەرئەنجامی هەڵمەتی ١٥ ی ئابە.
سیاسەتمەدار، سەرحەد ئاگری، باسی لەوە کرد، لەو قۆناغەی سیاسەتی نکۆڵی و حساب بۆ نەکردن و کۆمەڵکوژی پیادە دەکرا، بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید مێژوو نوسرایەوە.
پاش وتەکان، ئاهەنگەکە بە میوزیک و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
ئوری
کوردستانیانی لە شاری شویز لە کانتۆنی ئوری، بەبۆنەی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب ئاهەنگێکیان سازکرد.
ئاهەنگەکە لە کەسێتی هەڤاڵ عەگید، بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.
چالاکوانی تێکۆژن، سارینا کارا، سەبارەت بە ١٥ ی ئاب، گوتی: "ئامانجمان درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بونیادنانی ژیانێکی ئازادە. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت وەک ڕێکخستن ڕۆڵێکی ناوەندی بگێڕین".
پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ناوەندی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢ ی ئەیلول لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، دواتر ئاهەنگەکە بە میوزیک بەردەوام بوو.