لە سیدنی ٤٦ ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا
کوردستانیان لە شاری سیدنی ئوسترالیا ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
کوردستانیان لە شاری سیدنی ئوسترالیا ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
لە شاری سیندنی ئوسترالیا لە چالاکییەکی جەماوەرییدا ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.
چالاکییەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) ئەنجامدرا و هاوسەرۆکی دەکتەم ڕوناهی قەندیل لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و گوتی: "سڵاو دەنێرین بۆ ئەندازیاری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەر ئاپۆ".
هاوسەرۆکی نەجەدەکە تەیمور تاتڤانیش قسەی کرد و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵەکانی ٤٦ ساڵ لەمەوپێش پەکەکەیان دامەزراند، ئەمڕۆ بە ملیۆنان کەس لە دەوری کۆبوونەتەوە و بووە بە بزووتنەوەی گەل. لە سایەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی مێژوویی پەکەکە، شۆڕشی کوردستان نزیکە لە ئازادی و سەرکەوتن. ڕێگەی ژیانێکی شکۆمەند و ئایندەیەکی ئازاد کۆبوونەوە لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و مەزنکردنی تێکۆشانە".
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئوسترالیا بورسک ئایڤەری، ڕایگەیاند پەکەکە بووە بە هێز و هیوای هەر چوار پارچەی کوردستان و گوتی: "وەک گەلی کورد لە هەر کوێیەک بین، دەبێت خاوەندارێتی لە ڕێپێوانی سەرکەوتن بکەین و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان بە بەجێ بهێنین".
چالاکییەکە بە خوێندنەوەی شیعر، گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.