لە ڤیەننا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە ناودنی فەی-کۆم، چالاکیەکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا.

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە ناودنی فەی-کۆم، چالاکیەکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا. لە چالاکیەکەدا ڕۆڵی شەهیدان لە بەدەستهێنانی دەستکەوتەکانی کوردستان بەرزراگیرا.

لە چالاکیەکەدا ئۆزان مێردین قسەی کرد. مێرسین راشیگەیاند کە بەهۆی شەهیدانەوەیە کە ئەمڕۆ دەتوانین کۆبینەوە و وتی، " لەپشت هەموو دەستکەوتێکی کوردستان، راستی شەهیدان هەیە. پیویستە ئێمە زیاتر لەسەر هێڵی شەهیدان کار بکەین."

مێردین باسی ئەوەشی کرد کە شەهیدامی مانگی ئایار بە فراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی دەگەیەننە ئامانجەکانیان.

دواتر زولکوف قەرەتەکین ئەندامی کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز قسەی کرد و ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە کرد. قەرەتەکین راشیگەیاند کە بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بە رۆحی سەفەربەری دەجووڵێنەوە.

ف،ق