لە ڤییەنا فرۆشتنی چەک بە دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

کوردستانیان لە ڤیەننا لە بەردەم کۆمپانیای چەکی راینمێتال، فرۆشتنی چەکیان بە دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

کوردستانیان لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کولتوریی کورد، ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم کۆمپانیای چەکی راینمێتال کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و پۆستەرێکی ئاماژەکردن بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتی بۆ سەر کۆبانێ بەرزکرابوونەوە، کە ئەو هێرشانە بوونە هۆی شەهیدبوونی چەندین هاوڵاتی مەدەنی.

چالاکوانان رایانگەیاند، ئەوانیش بەرپرسیارن لەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک، چونکە دەوڵەتانی ئەوروپا و کۆمپانیاکانیان چەک بە دەوڵەتی تورک دەفرۆشن.

داوایان لە دەسەڵاتداران کرد، کۆتایی بەفرۆشتنی چەک بەدەوڵەتی تورک بهێنن.

ژ.ت