لە ڤییەنا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
کوردستانیان لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و بانگەوازیان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا.
کوردستانیان لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و بانگەوازیان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا.
لە گردبوونەوەکەدا ناڕەزایەتی دەڕبڕا دژی هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
چالاکییەکە لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.
هەروەها لەڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە بە زمانی ئەڵمانی، ئاماژەکرا بە هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گۆشەگیری ئیمراڵی.
بانگەوازکرا بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا، لەگەڵ گوتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ".
هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان کە بڕیارە لە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەبچێت، بەوەش چالاکییەکە کۆتایی هات.