لە ڤییەنا و تۆسکانا بەبۆنەی ٤ ـی نیسانەوە ئاهەنگ سازدرا
لە ناوچەی تۆسکانای ئیتاڵیا و ڤییەنای پایتەختی نەمسا، بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە ئاهەنگ سازدرا.
لە ناوچەی تۆسکانای ئیتاڵیا و ڤییەنای پایتەختی نەمسا، بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە ئاهەنگ سازدرا.
لە تۆسکانا بەتایبەت ژنان و مناڵان بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
ئەلیف کایا، بەناوی کۆمیتەی کوردەوە لە چالاکییەکەدا بایەخی ئەم ڕۆژەی ڕوونکردەوە.
هەروەک کایا ئاماژەی کرد بە بەرگری و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە ئاهەنگەکەدا، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کێشرا و هۆنراوە خوێندرایەوە. چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشمی «ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات».
هاوکات پەناهەندە کوردەکان و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی نەمسا لە ناوەندی پەناهەندە کوردەکان لە ڤییەنا، بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاهەنگیان گێڕا.
پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، درووشمی «بژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان» دەگوترایەوە، پاشان ئاهەنگەکە بە موزیک و سەما کۆتایی هات.