لە ڤییەنا یادی شەهید زانا ئامەد کرایەوە

زانا ئامەد، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ڤییەنا بە چالاکیەک یادی کرایەوە.

زانا ئامەد (فەلات سیفەدین حسێن) ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەرێکخستنی چالاکییەک یادی ئەهید زانا ئامەد کرایەوە.

دەیان کەس بەشداری یادەکە بوون و یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

ئاگری کۆبانێ ئەندامی تەژەکە- ئـ ، لە یادەکەدا وتی، گەلی کورد لە وڵاتە داگیرکراوەکەیان دا هەموو ڕۆژێک شەهیدی وەک شەهید  زانا ئامەد بۆ ئازادی دەبەخشن و بۆ وڵات و ناسنامەیەکی ئازاد داوای گەورەکردنی تێکۆشانی کرد.

هەرەها ئیدریس ئامەد خاڵی شەهید زانا ئامەد لە یادەکەدا وتی، زانا وەک ناوی خۆی گەنجێکی زانا بوو، لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و گەلێکی ئازاددا ڕۆیشت بۆ شەڕ و لەو پێناوەدا شەهید بوو.

ژ.ت