لە ڕوسیا بە جۆشوخرۆشەوە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
کوردستانیانی ڕوسیا، بەجۆشوخرۆشەوە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
کوردستانیانی ڕوسیا، بەجۆشوخرۆشەوە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە مۆسکۆ بە کۆنسێرت پیرۆزکرا. کوردستانیان لە هەرێمی تامبڤۆی بە کۆبوونەوەیەک یادەکەیان پیرۆزکرد.
لە مۆسکۆ، مەراسیمەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. پاشان هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی فیدراڵی نەتەوە-چاندی کوردانی ڕوسیا و ئەندامی تەڤگەری ژنانی ڕوسیا ئیکا کولیخان قسەی کرد.
دووپاتکرایەوە، دامەزراندنی پەکەکە بۆ هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ زیندووکردنەوەی هەبوونی کورد، ئەم هەنگاوە ڕێکخستبوونی گەلی کوردی لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان لەگەڵ خۆیدا هێنا.
هەروەها ئاماژە بەوە کرا، پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ ٢٢ کادری پێشەنگ دامەزراوە، بەڵام ئەمڕۆ لە کوردستان و جیهاندا ملیۆنان کەس لەخۆدەگرێت.
هەروەها ڕایانگەیاند، وەک کوردانی ڕوسیا، دامەزراندنی پەکەکە وەک جەژنێک پیرۆز دەکەن، لەسایەی شەهیدانی پەکەکە و تێکۆشانی کوردان، هەبوونی ئەوان لە جیهان و ڕوسیا قبووڵکراوە.
ئاهەنگەکە بە بەشداری هونەرمەندان ئەحمەد ئەحمەدۆڤ و میرزاگە مامەدۆڤ و سارێ و ئیبۆ حاجیێڤ و گرووپی فۆلکلۆری بارین و ئاگری بە جۆشێکی مەزنەوە بەردەوام بوو.
کوردستانیان لە هەرێمی تامبۆڤ، لە شاری میچورینسک کۆبوونەوە، بە کۆبوونەوەی گەل دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی پەکەکە بەمەبەستی گەڕانەوەی هەموو کوردانی ڕوسیا بۆ سەر جەوهەری خۆیان.
دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ بە تەواوی کوردستان و جیهاندا بڵاوبووەتەوە و پەکەکە ڕۆڵی هەرە گرنگ لە بڵاوکردنەوەی ئەم تێکۆشانەدا دەگێڕێت.