لە ئامەد ٧ خوێندکاری زانکۆ دەستبەسەر کران
لە ئامەد سەر لە بەیانی پولیس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٧ خوێندکاری زانکۆی دەستبەسەر کرد.
لە ئامەد سەر لە بەیانی پولیس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٧ خوێندکاری زانکۆی دەستبەسەر کرد.
ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنیەوە" دەستبەسەرکردنەکان ئەنجامدراوە.
ئەوەش زانراوە کە بۆ دۆسیەکان بڕیاری نهێنی دەرچووە و خوێندکارەکان ناتوانن تا ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ پارێزەرەکانیان پەیوەندی بکەن.
هەروەها ڕاگەیەندراوە کە لە بنکەی پۆلیس لێپرسینەوەی خوێندکارە دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.