لە ئامەد هەڵکوترایە سەر ماڵان، ٥ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک، لە ناوچەی چنارێ لە ئامەد، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەس دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک، لە ناوچەی چنارێ لە ئامەد، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەس دەستگیرکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گوندی سەلمان، تیمە تایبەتەکانی دەوڵەتی تورک، هەڵیانکوتایە سەر ماڵان، ڕەمەزان داتومانی، کچەکانی فاتیمە و ڕەوشەن داتومانی، داود داتومانی و کوڕەکەی عوسمان داتومانیان دەستگیر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم کەسانە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری ئامەد بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" دەستگیرکراون.
وەک زانراوە، لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، توندوتیژی بەرامبەر داود داتومانی و کوڕەکەی کراوە، دۆسیەی لێپرسینەوەکە بە شاراوەیی هێڵراوەتەوە.