لە ئەدەنە ٣ کەس کە یەکیان منداڵە زیندانی کران

لە ئەدەنە شەوی ٥ی شوبات لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ٣ کەس کە یەکیان منداڵە دەستبەسەرکران.

لە ئەدەنە شەوی ٥ی شوبات لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا هاووڵاتیان بە ناوی دەمهات ساغڵەم، ئومەت دیجلە و منداڵێک بە ناوی م. ف. لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.

لە دوای تەواو بوونی کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش دەمهات ساغڵەم، ئومەت دیجلە و منداڵێک بە ناوی م. ف. ڕەوانەی دادگای ئەدەنە کران.

لە داواکاری گشتیی ئیفادەی ساغڵەم، دیجلە و م. ف. وەرگیرا و بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "هەڵگرتنی ئامرازی تەقەمەنی" بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای ئەدەن کران.

دادوەر بە هەمان پاساو دەربارەی ساغڵەم، دیجلە و م. ف. بڕیاری زیندانی کردنی دا.

شایەنی بیرهێنانەوەیە کە دەمها ساغڵەم لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەرکرا بوو، ئەشکەنجەش درابوو.