لە ئەدەنە بە گوڕی ٤.٤ پلەی رێختەر بومەلەرزە روویدا

راگەیەندرا کە لە ئەدەنە بە گوڕی ٤.٤ بە پلەی رێختەر بومەلەرزەیەک روویداوە.

سەرۆکایەتی دەزگای کارەسات و دۆخی نائاسایی (ئافات) رایگەیاند، بومەلەرزەکە کاتژمێر ١٥:٣١ روویداوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە ناوەندی بومەلەرزەکە ناوچەی سائیمبەیلی ئەدەنە بووە و بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧.٧ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە.

ف.ق