لە ئەدەنە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: زۆر کەس دەستگیرکران

لە ئەدەنە لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی پۆلیسی تورکدا زۆر کەس دەستگیرکران.

لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە بە فەرمانی داواکاری کۆماری ئەدەنە بەڕێوەدەبرێت، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەک ماڵ و ناونیشان.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ٣٩ ناونیشان و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و لە کاتی پشکنیندا ئامێرەکانی نێو ماڵی هاوڵاتیانیان شکاند و تێکدا.

راگەیەنرا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زۆر کەس دەستگیرکراون و پشکنین لە ماڵاندا بەردەوامە.

ف.ق