لە ئەڵمانیا هەزاران کەس داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکەیان کرد
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، هەزاران کەس دژی قەدەغەی سەر پەکەکە کۆبوونەوە و داوایان کرد ئەم قەدەغەیە هەڵبگیرێت.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، هەزاران کەس دژی قەدەغەی سەر پەکەکە کۆبوونەوە و داوایان کرد ئەم قەدەغەیە هەڵبگیرێت.
هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان، بە درووشمی "قەدەغەی پەکەکە هەڵگرن، دیموکراسی بەهێز بکەن" کۆبوونەوە لە بەرلین کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا، هاوسەرۆکی کۆن-مەد، کەرەم گۆک، ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆلیسی ئەڵمان نیشاندا، ڕایگەیاند، ئێمەی گەلی کورد خاوەنی نەریت و چاند و مێژوویین. لەگەڵ سەردانی ئەردۆگان پۆلیس دەیەوێت لەنیوەی شەودا ڕێگە لە ڕێپێوانەکەمان بگرێت.
لە شوێنی کۆبوونەوەکە، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان، وتەی لایەنەکان خوێنرایەوە.
دوێنێ لەگەڵ ئەردۆگان کۆبوونەوە، ئەمڕۆ پرۆڤۆکاسیۆن دەکەن
لەسەر ناوی فەد-کورد، مەندەرەس جانبەگ، گوتی: "دەوڵەتی ئەڵمان ساڵی ١٩٩٣ بە پاساوی نایاساییبوون، قەدەغەی لەسەر پەکەکە سەپاند. ئەم بڕیارە سیاسی بوو، هیچ لایەنێکی یاسایی نەبوو. لەبەرئەوەی ئێمە ئەمڕۆ لێرەین، هەزاران پۆلیسی ئەڵمانی لێرە کۆبوونەتەوە. دوێنێ لەگەڵ ئەردۆگان کۆبوونەوە، ئەمڕۆ پرۆڤۆکاسیۆن دەکەن".
نوێنەری لینکی نێونەتەوەیی، دانیال، گوتی: "دەوڵەتی ئەڵمان بە قەدەغەی سەر پەکەکە، خواستی دەوڵەتی تورک جێبەجێ دەکات".
پاشان چالاکوانان درووشمی "بکوژ ئەردۆگان"، "تیرۆریست ئەردۆگان"، "بژی پەکەکە"، ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن"یان بەرزکردەوە.
تێکۆشان دژی قەدەغە بەردەوام دەبێت
هاوسەرۆکی کۆن-مەد، ڕوکەن ئاکجا، گوتی: "ئەم قەدەغەیە، بڕیارێکی سیاسی بوو، ئێمە دەزانین، تا قەدەغە هەبێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت".
هاوکات کەریم گۆک، بانگەوازی لە حکومەتی ئەڵمان کرد، قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگرن، ڕێگە بۆ دیموکراسی و ماف بکەنەوە.
وتەبێژی پەیوەندییەکانی کەنەکە، نەیلوفەر کۆچ، گوتی: "سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، ئۆلاف سکۆڵز و وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، ئانالێنا بەربۆک، هەردەم باس لە بڵاوکردنەوەی ژن ژیان ئازادی دەکەن. بەڵام ئەوەی ئەم درووشمە بەزیندووی دەهێڵێتەوە ژنی کوردە. تاکە درووشمی ئێمە، بەرخۆدان ژیانەیە".
ڕێپێوانەکەمان سەردەکەوێت
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت، گوتی: "ئێمە دان بەم بڕیارەدا نانێین. ئێمە قوربانیماندا، قوربانیش دەدەین. بەڵام هەنگاومان بۆ دواوە نەهاویشت. تێکۆشانی دیموکراتیکی ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ستاتۆ بۆ کوردستانە، ئێمە سەردەکەوین".
گردبوونەوەکە بە گۆرانییەکانی هونەرمەند کاوە ورمێ کۆتایی هات.