لە ئەمستردام گۆشەگیری شەرمەزارکرا

لە شاری ئەمستردام، بە چالاکییەک گۆشەگیری سەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

 

لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا، دژی گۆشەگیری و نامە هەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە بەشداری دەیان کوردستانی چالاکییەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. تێیدا وێنەی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە بەرزکرایەوە. کوردستانیان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان لە چالاکییەکەدا دەگوتەوە.

پۆلیس ویستیان ڕێگری لە چالاکییەکە بکەن، بەڵام جەماوەرەکە بەرپەرچیان دانەوە. بەم هۆیەوە هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد لە ئەرنهایم و کەسێکی تر کە ناوی نەزانراوە، ڕووبەڕووی لێدان و دەستگیرکردن بوونەوە.