لە ئەنقەرە ٦ کەس دەستگیرکران
لە ئەنقەرە ٦ کەس دەستگیرکران، کە خەباتکارانی هەدەپەشیان لە ناودایە.
لە ئەنقەرە ٦ کەس دەستگیرکران، کە خەباتکارانی هەدەپەشیان لە ناودایە.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە سیاسیەکانیدا بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ئەجە شیمشەک و فاتمە بیلگە خەباتکارانی ناوەندی گشتیی هەدەپە و ٤ کەسی تریان دەستگیرکرد.
کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: ئەجە شیمشەک، فاتمە بیلگە، دەڤریم تەمەل، شەهریبان باشاک، محەمەد دویماز و ئەحمەد ئۆزکای.
ئیدعای ئەوە دەکرێت، ئەو ٦ کەسە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بۆ رێکخستن" دەستگیرکراون.
ژ.ت