لە ئەنتالیا نەژادپەرستەکان بە چەک رێگەی هاوسەرۆکی هەدەپەیان گرت
لە ناوچەی دۆشەمەئاڵتی ئەنتاڵیا کۆمەڵیك نەژادپەرست رێگەی محەمەد دەنیز هاوسەرۆکی هەدەپی ناوچەکەیان گرت داوای ناسنامەکەیان لێکرد و محەمەد دەنیز وتی، "ئەمە هەوڵی تێدەرێە."
لە ناوچەی دۆشەمەئاڵتی ئەنتاڵیا کۆمەڵیك نەژادپەرست رێگەی محەمەد دەنیز هاوسەرۆکی هەدەپی ناوچەکەیان گرت داوای ناسنامەکەیان لێکرد و محەمەد دەنیز وتی، "ئەمە هەوڵی تێدەرێە."
نەژادپەرستی بە سوتانی دارستانەکان زیاتر بووە، ئەم جارە محەمەد دەنیز هاوسەرۆکی هەدەپەی دوشەمەئاڵتی کرایە ئامانج.
نەژادپەرستەکان بە تایبەتی لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگەکان و ناوەندی شارەکان لەژێر چاودێری پۆلیس داوای ناسنامە لە هاوڵاتیان دەکەن.
نەژادپەرستەکان لە ماناڤگات، گازیپاشا و ئالانیا رێگەی هاوڵاتیانیان گرت. هەوڵدانی هێرش کردن لە ناوچەی دوشەمەلیئاڵتی ناوچەی ئانتاڵیا رۆژی سێشەمە درەنگانی شەو ئەنجامدرا.
گروپە نەژادپەرستەکان لە دەڤەری تۆکی رێگەیان گرت، دەستیان بە لێپرسینەوە کرد.
محەمەد دەنیز لە کاتژمێرەکانی شەودا لە میوانی دەگەڕایەوە، بەڵام نەژادپەرستەکان رێگریان لێکرد.
دەنیز رایگەیاند، لە لایەن دوو کەسەکەوە کە لە لایتیان لە دەستدابوو، ئۆتۆمبێڵەکەیان راگرتووە.
دەنیز باسی ئەوەشی کرد کە تەمەنی کەسێکیان نزیکەی ٢٠ و یەکێکی دیکەیان نزیکەی ١٦ ساڵ دەبوو، دەوریان گرتووە و کۆمەڵێکیش لە دورەوە بە چەک وەستاون.
دەنیز ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە هەوڵێکی تێکدان و دروستکردنی ئاڵۆزیە و ئەم جۆرە هێرشانە دۆخی هەموو کەسێک تێک دەدات و مەترسیە لەسەر پێکەوەژیان لە ناوچەکەیان.
ف.ق