لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا هەشت کەس دەستگیرکران

لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک، لە ئەدەنە ٨کەس دەستگیرکران.

 

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک، بە فەرمانی داواکاری گشتئ کۆماریی ئەدەنە پۆلیس هەڵیکووتایە سەرماڵان.

پۆلیس درگای ماڵەکانی شکاند، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پشکنین-یان کرد و دەستیان بەسەر لاپ تۆپ و تەلەفوونی هاووڵاتیاندا گرت. لەو هێرشەدا ٨ کەسیان دەستگیرکرد.

دەستگیر کراوەکان گوازراونەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی ئەمنیەتی ئەدەنە.

ک-ش