لە یەریڤان نەورۆز پیرۆزکرا
لە یەریڤان بە درووشمی "نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ" نەورۆز پیرۆزکرا.
لە یەریڤان بە درووشمی "نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ" نەورۆز پیرۆزکرا.
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بە درووشمی "نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ" نەورۆز پیرۆزکرا. گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی نەورۆز ڕازێنرایەوە. لە ئاهەنگەکەدا درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان، پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بۆ نەورۆز پیشاندرا.
پاشان پەرلەمانتاری ئەرمەنستان کینیاس حەسەنۆڤ گوتی: "نەورۆز جەژنی گەلی کوردە، جەژنی ڕێبەر ئاپۆیە. نەورۆز جەژنی سەرهەڵدان و بەرخۆدانە. جەژنی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پیرۆز دەکەم".
پاشان پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان نیکۆل پاشینیان بۆ نەورۆز لەلایەن کینیاس حەسەنۆڤ خوێنرایەوە.
هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چوار پارچەی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز کرد و گوتی: "لەم نەورۆزەدا جۆش و ئیرادەی تێکۆشانمان زیاتر بووە بەو مزگێنییەی کە بەرخۆدان و شەڕمان فراوانتر و بەهێزتر دەکات. بێگومان سەردەکەوین".
ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد سەیران جەلاد گوتی: "نەورۆز بەرخۆدانە، نەورۆز پاراستنی گەل و چاندی خۆمانە. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین. چونکە ئەم فەلسەفەیەی پێ بەخشین و بەمەش ژنی ئازاد. وەک ژنان بەهۆی ئازادی ئەمڕۆمانەوە قەرزاری رێبەر ئاپۆین".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و درووشم و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.