لە ئێشکگری ئازادی بانگەوازکرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمە ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ ئێشکگری ئازادی ئەنجام دەدرێت، لەم هەفتەیەدا گرووپێک لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ.

بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئێشکگری ئازادی ئەنجام دەدرێت.

هەموو هەفتەیەک گرووپێکی جیاواز لە وڵاتانی ئەوروپاوە ئێشکگرییەکە دەگرنەئەستۆ.

لە هەفتەی ٦١٠ هەمیندا وڵاتپارێزان لە شاری برێمەنی ئەڵمانیاوە بە ناوەکانی ئیحسان یەڵماز و عەبدوڵا سۆنای و کازم چیچەک ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ.

وتەبێژی گرووپەکە ئیحسان یەڵماز گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەریتی، پێویستە گەلەکەمان هەستیار بن".

یەڵماز گوتی: "تا دیلگرتن و گۆشەگیری بەردەوام بێت، نابێت ئاسوودە بین، پێش ئەوە هیوای ئاشتی لە تورکیا نەمێنیت، پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت" و لە درێژەدا گوتی: "پێش ئەوەی داوای پێکەوەژیان نەمێنێت، پێویستە چالاکی ئەنجام بدرێت".

لە کۆتایی قسەکانی یەڵماز گوتی: "پێویستە بە زووترین کات کۆبوونەوەی چارەسەر لەگەڵ ڕێبەرێتی ئەنجام بدرێت، ئەمە ڕاستەوڕاست پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە".