لە ئەستەنبوڵ ٦ کەس دەستبەسەرکرا

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ئەندامانی دەم پارتی و بەلایەن کەمەوە ٦ کەسیان دەستبسەرکردووە.

لە ناوچەی غازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ و ٦ لە ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی)یش دەستگیرکراون. ئەوەش دیاریکراوە ئەو کەسانەی کە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان دیارینەکراوە، براونەتە بنەکەی پۆلیسی ماسلاک