لە ئەستەنبوڵ ٨٠ کەس دەستگیرکران

لە ئەستەنبوڵ لانیکەم ٨٠ کەس دەستگیرکران کە هێرشی چەکی کیمیاییان لەدژی گەریلاکانی ئازادی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین شەرمەزار کرد.

رێپێوانەکە لەلایەن کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدکە) ، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و یەکێتی تێکۆشانی یەکگرتوو (بەمەگە)وە ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا هێرشی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی ئازادی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین شەرمەزار کرا. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکوانان.

لەگەڵ هێرشی پۆلیسی تورک، چالاکوانان تابەردەم رێکخستنی هەدەپەی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا، پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر. لە هێرشەکەدا لانیکەم ٨٠ کەس دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواسترانەوە.

ف.ق