لە ئەستەنبوڵ زیاتر لە ١٥ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەستەنبوڵ، زیاتر لە ١٥ کەس دەستگیرکران کە بەڕێوەبەرانی رێکخستنی شارەکە و ناوچەیی هەدەپەشیان تێدایە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەستەنبوڵ لە بەرانبەر بەڕێوەبەر و ئەندامەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و لایەنگرانی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد.

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ناوچەکانی سوڵتانبەیلی، سانجاکتەپە، ئەسەنیورت، سوڵتانگازی و کارتاڵدا زیاتر لە ١٥ کەس دەستگیرکران.

ف.ق