لە ئەسینا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد گردبوونەوە ئەنجامدرا
چالاکوانان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەسینا گردبوونەوە، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازیان کرد، داگیرکەری و قڕکردنیان شەرمەزار کرد.
چالاکوانان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەسینا گردبوونەوە، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازیان کرد، داگیرکەری و قڕکردنیان شەرمەزار کرد.
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە پێشەنگایەتی تەجەشە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوە ئەنجامدرا.
پاش سروودی چەرخی شۆڕش و خولەکێک ڕێزگرتن، هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن شەرمەزارکرا.
ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان ئەرکان ئەرەنجی، بە یۆنانی قسەی کرد و گوتی، پێویستە دەمودەست ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێتەدی.
لە گردبوونەوەکەدا درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بە گیان، بە خوێن، لەگەڵتیان سەرۆک" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.