لە ئەسینا ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزاکردنی کۆمەڵکوژی پاریس ئەنجامدرا
لە ئەسینای پایتەختی یونان بۆ شەرمەزاکردنی شەهیدکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ڕێپێوان ئەنجامدرا.
لە ئەسینای پایتەختی یونان بۆ شەرمەزاکردنی شەهیدکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ڕێپێوان ئەنجامدرا.
لە ئەسینای پایتەختی یونان بۆ یادکردنەوەی ساکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) بە بەشداری سەدان کوردستانی ڕێپێوان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا پانکارت و پۆستەری سێ ژنە شۆرشگێرەکە بەرزکران. هەروەها چالاکوانان ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان هەڵگرتبوو. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ساینتاگمای ئەسینا تاوەکو باڵیۆزخانەی فەڕەنسا بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ، ژن ژیان ئازادی، سارا ڕۆژبین رۆناهی، فاشیست ئەردۆغان و بکوژ ئەردۆغان' وترانەوە.
لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەبارەی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەنراوێک خوێنرایەوە و دواتر بۆ ئاشکراکردنی کۆمەڵکوژیەکە دۆسیەیەک ڕادەستی کۆنسوڵخانەی فەڕەنساکرا.
'ئێمە لەسەر ڕێگەی شەهیدەکانمانین'
دواتر گەل تاوەکو بەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانی ئەنجامدا. خەجێ کاڵکان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک قسەی کرد و وتی، " دەوڵەتی تورک لە ژنان و تێکۆشانیان دەترسێت. لەبەرئەوەش لە ژنان توڕەیە. سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهیش لەلایەن دەوڵەتی تورک و گڵادیۆی نێودەوڵەتیەوە شەهیدکران. گەلی کورد و ژنان بە چالاکیەکانیان وڵامی کۆمەڵکوژیەکە دەدەنەوە. لە ئەورۆپا ٥ رۆژە چالاکیەکان بەردەوامە. پێویستە داگیرکەران بزانن کە روویان ڕەشە. دەمامکە قێزەونەکانیان کەوتوون و دیارە کە کۆمەڵکوژکارن. ئێمە لەسەر ڕێگەی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهین و تێکۆشانیان رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت."
ف.ق