لە ئەسینا یادی گەریلا جەلیل گۆکدەمیر کرایەوە
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (TCŞ) یادی 29 ساڵەی شەهیدبوونی گەریلا جەلیل گۆکدەمیر (کوچوک پیرۆ) کردەوە کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئەردەخانی شەهید بوو.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (TCŞ) یادی 29 ساڵەی شەهیدبوونی گەریلا جەلیل گۆکدەمیر (کوچوک پیرۆ) کردەوە کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئەردەخانی شەهید بوو.
گەریلا جەلیل گۆکدەمیر (کوچوک پیرۆ) لە 5ی ئەیلولی 1992 لە ناوچەی گۆلی ئەردەخان شەهید بوو. تەجەشە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ گەریلا گۆکدەمیر رێکخست.
لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، برای شەهید بەدرەدین گۆکدەمیریش لە یادەکەدا ئامادەبوون.
یادەکە کە لە سەنتەری ڕۆشنبیری کوردستان بەڕێوەچوو بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. وێنەی شەهیدان، ئاڵاکانی هەپەگە و پەکەکە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مەراسیمەکەدا هەڵواسرا.
برای شەهید بەدەرەدین گۆکدەمیر لە یادەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە براکەی لە تەمەنی بچووکدا هەمیشە لە گەڕاندا بووە و وتی: ئەو پیاوێک بوو کە هەمیشە لە نێو ریزەکانی بزووتنەوەکەدا بووە و وتی:" براکەم لە ماوەی ساڵانی خوێندندا لە قەرس دەستی بە بەکار کرد و پاشان چوو بۆ ئەستەنبوڵ. ئەو سەرەتا بۆ ماوەیەک کاری دەکرد و لە ساڵی 1990دا چووە ناو پەکەکە. براکەم کاریگەری ئاکیف یلمازی لەسەر بوو کە خزمی ئێمە بوو، سەرسام بوو بە ئەو، بە هەڵوێست و تێکۆشان تایبەتمەندیەکانی ئاکیفی وەرگرتبوو. براکەم بۆ ماوەی ساڵێک لە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی مایەوە و پێشنیاری کارکردنی کرد بۆ ئەوەی بچێتە سەرحەد. ئەو دەچێتە سەرحەد بۆ ئەوەی تۆڵە لە دوژمن بکاتەوە. ئەو قارەمانانە تێدەکۆشێت. ئەو هەرگیز لە دوژمن نەترساوە. چالاکی گەورەیان ئەنجامدا. گروپێکی دوژمن کە لە 400-500 کەس پێکدەهات هێرشێکیان دەستپێکردبوو و هیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەهێنابوو. دواتر دوژمن چەکی کیمیایی بەکارهێنا و شەهید بو.و ئێمە وابەستەی بیرەوەرییەکانی ئەوین."
یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
ف.ق