لە ئیزمیر ٧ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە ئیزمیر هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٧ کەسیان دەستگیرکرد

لە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتدا لە چەند ناوچە و ناوەندی ئیزمیر، ٧ کەس دەستگیرکران.

راگەیەنرا کە ٣ کەس بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە بیانوی 'بانگەشە بۆ رێکخستن' دەستگیرکراون، هۆکاری دەستگیرکردنی ٤ کەسی دیکەش نەزانراوە.

ف.ق