چالاکی ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیدانیانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە و ئازاد ناکرێن، لە نوسینگەی سەندیکای پارێزەرانی ئیزمیر ٣٢ رۆژە بەردەوامە.
لە چالاکیەکەدا پانکارتی پشتگیری بۆ زیندانیان و شەرمەزارکردنی تاوانی دژی زیندانیان هەڵواسران. بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر و ئەندامانی فیدراسیۆنی ئەنجومەنی سۆسیالیستەکان سەردانی خانەوادەکانیان کرد.
'یاساکانی خۆشیان پێشێل دەکەن'
ئەڕداڵ تاش پەرلەمانتاری هەدەپەش کە سەردانی چالاکیەکە کرد رایگەیاند، دەسەڵات یاساکانی خۆشی پێشێل دەکات و وتی، " بە سەدان زیندانی نەخۆش رووبەرووی مردن کراونەتەوە. دەوڵەت بە عەقڵیەتی تۆڵەکردنەوە دەجووڵێتەوە. ئەوانەی تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوە دەبەن، پێویستە لەدژی ئیشکگری دادپەروەری هەستیار بن."
'هەڵویستی دوژمنانە'
ئەمینە بۆزداغ هاوسەرۆکی هەدەپەی کاراباغلاریش رایگەیاند کە فشاری سەر زیندانیانی نەخۆش رۆژ بە رۆژ زیاد دەبێت و وتی، " نادادپەروەری لە وڵات لە هەموو جێگەیەک بڵاوبووەتەوە. بە تایبەتی ئایسەل توغلوک کە ناتوانێت لە دەرەوەش بژی، زیندانیکردنی هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە."
'نابێت لە زیندانەکان کەس گیان لەدەست بدات'
ڤەسیلە یڵدرم دایکێک کە بەشداری لە چالاکیەکەدا کردووە قسەی کرد و وتی، " چارەسەری بۆ کوڕەکەم ناکرێت. رۆژ بە رۆژ دۆخی تەندروستی تێکدەچێت. بانگەوازی لە وەزیری داد و سەرۆککۆمار دەکەم کە کوڕەکەم ئازاد بکەن کە ٢٦ ساڵە لە زینداندایە. ئێدی بەسە. داواکارین کە هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن. ئیدی بەسە. نابێت لە زیندانەکان کەس گیان لەدەست بدات."
ف.ق