لانیکەم ٣٠٠ ڕۆژنامەوان ڕووماڵی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن

ڕاگەیاندرا نزیکەی ٣٠٠ ڕۆژنامەوان بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕووماڵ دەکەن.

شاندنی ئیمراڵی کە پێکهاتبوون لە ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر و تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و جەنگیز چیچەک و فایەق ئەرۆڵ پاش دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، دوورگەی ئیمراڵییان بەجێهێشت، شاندەکە گەیشتنە هۆتێلی )Elit World). لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە. کە لەگەڵییدا وێنەیەکی نوێی ڕێبەر ئاپۆ کە لەگەڵ شاندەکەدا گرتوویەتی بڵاو دەکرێتەوە.

ڕاگەیاندرا نزیکەی ٣٠٠ ڕۆژنامەوانی هەرێمی و نێونەتەوەیی ناویان تۆمارکردووە بۆ ڕووماڵکردنی بانگەوازییەکە. بەگوێرەی زانیارییەکان ڕاگەیاندنە نێونەتەوەییەکان لە نزیکەوە ڕووماڵی بانگەوازییە مێژوویەکە دەکەن.