لەبارەی چەکی کیمیایی دۆسیەیەک پێشکەشی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیکرا

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، گروپێک لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک، دۆسیەکیان پێشکەشی نوێنەرایەتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کرد.

گروپە چالاکوانەکە، لە کاتژمێر ١٤:٠٠دا کۆبونەوە. جلی سپیان لەبەرکرد و هێرشی دەوڵەتی تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد. چالاکوانان، وێنەی گەریلا شەهیدەکانیان بەرزکردەوە. دواتر سەردانی نوێنەرایەتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کرد و ڤیدیۆی ئەو ساتەی کە گەریلاکان بە چەکی کیمیایی شەهید دەبن و بەڵگەی سەر چەکی کیمیاییان پێشکەشی نوێنەرایەتیەکە کرد و رایانگەیاند کە هەموو رۆژێک چالاکی دەکەن.

ف.ق