لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکی خاوەنداری لە تێکۆشانی گەریلا
کوردستانیان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشە کیمیاییەکانیان شەرمەزار کرد و خاوەندارییان لە تێکۆشانی گەریلا راگەیاند.
کوردستانیان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشە کیمیاییەکانیان شەرمەزار کرد و خاوەندارییان لە تێکۆشانی گەریلا راگەیاند.
کوردستانیان لە سویسڕا داوایان لە دەوڵەتانی ئەوروپی، نەتەوەیەکگرتووەکان، ناتۆ و ئۆپی سی دەبڵیو کردکە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن لەو چوارچێوەدا لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیان بە چالاکی شەونخونی سێ رۆژە کرد. سبەینێش لەبەردەم بینای ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (Qûaî Wîlson 47, 1201 Cenevre) کاتژمێر ١٣:٠٠ دەست بە رێپێوان دەکەن و دواتر لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک ساز دەکەن.
چالاکی شەونخونی لە کەسایەتی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون، بە خولەکێک رێزلێنان دەستی پێکرد. بەمەبەستی شەرمەزارکردن و ریسواکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی جلوبەرگی سپییان لەبەرکردبوو ئەو پلاکاردانەشی کە بۆ ئەومەبەستە ئامادەیان کردبوون، بەرزکردەوە.
لە دژی بێدەنگی و خیانەت کاردانەوەیان نیشاندا
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی جنێڤ ئەرداڵ ئاتاسۆی قسەی کرد و وتی، "رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە پێناو داهاتووی خۆیان، بە بەرچاوی جیهانەوە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن. نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە بێدەنگی خۆیان بوونەتە هاوکاری دەوڵەتی تورک".
دوای قسەکانی ئاتاسۆی، هاوسەرۆکی دەستەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) سەلما سورەر قسەی کرد و وتی، "ئیمە شەهیدکردنی رۆڵەکانی کورد بە بەکارهێنانی شەکی کیمیایی کە تاوانێکی شەڕە قەبوڵ ناکەین. ئێمە وەک ژنان و دایکانی کورد تا وەستاندنی ئەو هێرشانە و تا ئەوکاتە رێکخراوە پەیوەندیدارەکان و دەوڵەتان ئەرکی خۆیان بە جێ بگەیەنن، ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین".
بانگەواز بۆ بەشداری لە رێپێوان کرا
سورەر لە درێژەدا وتی، " ئێمە چالاکی شەوونخونیمان لە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی پێدەهێنین. وەک کورد و دۆستانمان سبەینێ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەست بە رێپێوان دەکەین و لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان رێپێوانەکە کۆتایی پێدەهێنین و لە رێپێوانەکەدا داواکارییەکانمان دەخەینەڕوو. لە سەرەتادا کوردستانییەکان، ئێمە بانگەوازمان بۆ هەموو دیموکراسیخوازان ئەوەیە کە بەشداری لە رێپێوانەکەدا بکەن".
لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی جەدەکەی جنێڤ لە لایەن رەمەزان بەیتەر دەقێک بۆ راگەیاندنەکان خوێندرایەوە و بە بەرزکردنەوەی دروشمەکان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی خاوەنداری لە تێکۆشانی گەریلا کرا.
هـ ب