له‌ هاتای له‌ شوێنی نه‌گونجاو خانوو دروست ده‌كرێت

له‌ ناوچه‌ی سامانداغی هاتای شاره‌وانی، ئه‌و نه‌خشه‌ و پلانه‌ بیناسازییه‌یی، كه‌ پێش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٦ی شوبات ئاماده‌ی كردبوو، به‌ بێ ئه‌وه‌ی جارێكی تر پێداچوونه‌وه‌ی پێیدا بكات، سه‌رله‌نوێ كاری پێده‌كات.

٥ مانگ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كانی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له‌ مه‌ڕه‌ش و هاتای تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ و كه‌موكورتی له‌و ناوچانه‌ی بومه‌له‌رزه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌ندێك له‌و نه‌خشه‌ و پلانه‌ بیناسازیانه‌ی به‌رله‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئاماده‌كرابوون، به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان تێدا بكرێت، سه‌رله‌نوێ كاریان پێده‌كرێت. ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی.

له‌ هاتای كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌بوو، پلانێكی بیناسازی كه‌ پێش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئاماده‌ كرابوو، جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی سامانداغه‌وه‌ به‌ بێ هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك، سه‌ر له‌نوێ كاری پێده‌كرێت.

له‌وباره‌شه‌وه‌ ره‌مه‌زان ئۆروچ، پلاندانه‌ری شار له‌ گروپی كاری شار ئۆمود-سه‌ن له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) ڕایگه‌یاند، ئه‌و پلانه‌ كه‌ به‌ر له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌بێ ره‌چاوكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی بوومه‌له‌رزه‌ ئاماده‌ كرابوو، هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه‌ و پێداچوونه‌وه‌ بۆ نه‌كراوه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش سه‌رله‌نوێ كاری پێده‌كرێت. ئه‌وه‌ش ئابڕوچوونێكی گه‌وره‌یه‌.

وتیشی: شاره‌وانی به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ده‌ریخست، كه‌ هیچ وانه‌یه‌كی له‌ هه‌ڵه‌كانی به‌رله‌ بوومه‌له‌رزه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌. پێشتریش له‌ شاره‌وانی ئیسكه‌نده‌رون پلانێكی هاوشێوه‌ هه‌بوو، له‌ ڕاپۆرته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و پلانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ باس له‌ بوومه‌له‌رزه‌ی ٢٠٢٣ نه‌كراوه‌. ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ و ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه‌ به‌رزه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كات و ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ بیناسازی گۆنجاو نییه‌.

ئۆروچ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌و پلانه‌ كه‌موكورتی زۆری تێدایه‌ و ناكرێت شاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بومه‌له‌رزه‌ دروست بكرێن.

ژ.ن