له‌ حه‌وت شار چه‌ندین كارگه‌ و ئۆتۆمبێل سوتێنران

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر رایگه‌یاند، كه‌ له‌ حه‌وت شار چه‌ندین كارگه‌، شوێن كار و ئۆتۆمبێلیان سوتاندووه‌.

 

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر له‌ راگه‌یه‌نراوێكی نوسراودا رایگه‌یاند، كه‌ له‌ ئانتالیا، كۆجاعه‌لی، ئیسته‌نبوڵ، بورسا، سالۆڤا، سامسۆن و ئایدن "چه‌ندین كارگه‌ی ئاكه‌په‌یی و مه‌هه‌په‌ییه‌كانی دوژمنی كوردانیان سوتاندووه‌".

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

12ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی گۆلجوكی كۆجاعه‌لی ماركێتێك

11ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی ئینه‌گۆلی بورسا ناوه‌ندێكی ریساكلین له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی

10ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی كارته‌په‌ی كۆجاعه‌لی كارگه‌ی پلاستیكی گرانتی پلاست،

9ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی سه‌نجاقته‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ، كۆگایه‌كی ریساكلین،

8ی كانونی دووه‌م له‌ یالوڤا كۆنتینه‌رێكی كۆگای كه‌رسته‌ی بیناسازی

7ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی ماناڤگاتێی ئانتالیا گه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری 26 مه‌تری كۆمپانیای ئاكیۆل ده‌نیزجیلیك،

7ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی سوڵتان به‌یلی ئیسته‌نبوڵ له‌ كه‌رتی پیشه‌سازیی ئایتۆپێ كارگه‌ی بالكۆس هه‌لڤا،

6ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی ته‌رمێی سامسۆن مینیبوسێك له‌ پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل،

6ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی گونگۆره‌نی ئیسته‌نبوڵ بارهه‌ڵگری شاره‌وانی باكركۆی،

5ی كانونی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی كوشاداسی ئایدن ئۆتۆمبێلێك سوتێنران.

هـ . ب