كوردستانیانی شاری مارسیلیای فه‌ڕه‌نسا، له پێناو ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌روه‌ها شه‌رمه‌زاركردنی گۆشه‌گیری له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، چالاكی دانیشتنیان ئه‌نجامدا.
له چالاكییه‌كه‌دا لافیته به دروشمه‌كانی "ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان"، "هێرشه فاشیستیه‌كان له كوردستان ڕابگرن" و وێنه‌ی ئۆجالان به‌رزكرانه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوێك خوێندرایه‌وه، كه تێیدا هاتووه، "زیاتر له دوو ساڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و زیندانیانی دیكه‌ی ئیمراڵی وه‌رنه‌گیراوه. ئێمه‌ی گه‌لی كورد ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه قبوڵ ناكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی ئه‌نجام بدات، پێویسته ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاو بنرێت".
لای خۆشیه‌وه ئه‌نه‌س كارلۆڤا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له مه‌رسیلیا داوای له گه‌لی كورد كرد و وتی: تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه نه‌كه‌وینه جموجۆڵه‌وه و هه‌نگاو نه‌نێین، گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رده‌وام ده‌بێت. پێویسته له‌ده‌وری ڕێبه‌ر ئاپۆ كۆببینه‌وه و ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كان بكه‌ین.
كارلۆڤا هه‌روه‌ها داوای به‌رشداریكردن له‌و ڕێپێوانه‌ی كرد، كه بڕیاره ڕۆژی ٢٢ی ئه‌م مانگه له شاری لۆزان له سویسرا، به بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان به‌ڕێوه‌بچێت و وتی: پێویسته ڕۆژی ٢٢ی ته‌مووز هه‌زاران كه‌س یه‌كبگرن و ببنه شایسته‌ی كوردستان و ڕێبه‌ر ئاپۆ.
چالاكییه‌كه به درۆشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" و "بێ سه‌رۆك ژیان نابێت" كۆتایی هات.
ژ.ن