له‌ ئیجه‌ به‌له‌مێك نقوم بوو: ٢ كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ده‌ریای ئیجه‌ كه‌شتیه‌كی كۆچبه‌ران ژێر ئاوكه‌وت. ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٤ كه‌سیش خۆیان رزگاركرد.

له‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئورلای ئیزمیر به‌له‌مێك كه‌ كۆچبه‌ری تێدابوون نقومبوو.

له‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دابوون ٢٤ كه‌سیان خۆیان رزگار كرد، به‌ڵام ٢ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون.

راگه‌یه‌نرا، كه‌ له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنیندا ته‌رمی هه‌ر ٢ كۆچبه‌ره‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ته‌رمه‌كان بۆ به‌شی توێكاری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تیی سه‌فه‌ری حەسار گواستراونه‌ته‌وه‌.

ژ.ت