له‌ زوریخ گه‌نجان به‌رامبه‌ر داگیركاری و پاكتاوكاری رژانه‌ گۆرشه‌پانه‌كان چالاكوانانی ته‌جه‌شه‌ له‌

xچالاكوانانی ته‌جه‌شه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و په‌ده‌كه‌ له‌ شاری زوریخی سویسرا رژانه‌ گۆڕه‌پانه‌كان.

گه‌نجانی كورد له‌ هاوپبانهۆفی زوریخ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی كه‌ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ریلا به‌كارده‌هێنێت، شه‌رمه‌زار بكه‌ن، چالاكییان كرد.

له‌ ناو بانهۆف پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵدرا و دروشمه‌كانی "بژیی به‌رخودانی گه‌ریلا" و "بژی به‌رخودانی زیندانیان" وترانه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هات، "ئه‌ردۆغان كه‌ سته‌م له‌ گه‌لان ده‌كات و گه‌لان قڕده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا شانتاژ له‌سه‌ر ئه‌وروپا ده‌كات و له‌ دوایین حاڵه‌تدا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور، رۆژئاوا و باشوری كوردستان به‌ درۆنی هێرشبه‌ر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا ئێمه‌ داوای چالاكی ده‌كه‌ین".

هـ . ب