لەسێدارەدانی چوار زیندانیی کورد لە رۆژێکدا ؛ لە مانگێکدا ١٤٤ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون
لە زیندانی ئیلام چوار کەس لە یەک رۆژدا لەسێدارەدران، بە گوێرەی ئامارێکیش تەنیا لە مانگی رابردوودا ١٤٤ کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون.
لە زیندانی ئیلام چوار کەس لە یەک رۆژدا لەسێدارەدران، بە گوێرەی ئامارێکیش تەنیا لە مانگی رابردوودا ١٤٤ کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون.
بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رۆژی سێ شەممە چوار زیندانیی کورد لە زیندانی شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لەشێدارەدراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو چوارکەسە لە چوار دۆسیەی جیاجیادا تۆمەتباربوون بە تاوانی کوشتن.
لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، کە مانگی تشرینی دووەم ١٤٤ کەس لەزیندانەکانی ئەو وڵاتە لەسێدارەدراون، کە لەو ژمارەیە، ١٣ کەسیان کورد، ١٢ کەسیان ئەفغانستانی و لانیکەم ٩ کەسیان کورد بوون.
لە مانگی تشرینی یەکەمیشدا ١٦٦ کەس لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارەدرابوون، بەم پێیەش تەنیا لە ماوەی دوو مانگی رابردوو ٣١٠ کەس لەئێران لەسێدارەدراون.