ماهیر مەزلۆم گەریلای هەپەگە لە پاریس بەبیرهێنرایەوە
ماهیر مەزلۆم گەریلای هەپەگە کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە زاپ شەهید بوو، لە پاریس یادی کرایەوە.
ماهیر مەزلۆم گەریلای هەپەگە کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە زاپ شەهید بوو، لە پاریس یادی کرایەوە.
ماهی مەزلۆم (محەمەد ئاسلان) گەریلای هەپەگە کە لە ٢٤ی ئایاردا لە زاپ، لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، لە شاری درانسی سەر بە پاریسی فەڕەنسا بەبیرهێنرایەوە.
ڕێورەسمەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتپارێزان بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە، هەپەگە، کەجەکە و وێنەی شەهیدان هەڵواسرا.
ڕێورەسمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی تەجەشە راگەیەنراو خوێندرایەوە. تێیدا باسی ئەوەکرا کە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە و بەرخۆدانی گەریلا بووەتە مزگێنی شۆڕشی کوردستان. بۆ خەیاڵەکانی گەلەکەمان، پێویستە ئێمە شەڕی گەلی شۆڕشگێری لە هەموو گۆڕەپانێک بەهێز بکەین. پێویستە ئێمە هەموو جێگەیەک بۆ گۆڕەپانی تێکۆشان و بەرخۆدان بگۆڕین."
دواتر بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی شەهید ماهیر مەزلۆم نمایشکرا.
رێورەسمی یادکردنەوەکە، بە دروشمی 'شەهیدان نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق