محەمەد ئاڵتون بکوژی بنەماڵەى دەدەئۆگیولاری دەستگیرکرا
محەمەد ئاڵتۆن لە ناوچەى مەرامی قۆنیا ٧ کەسی بنەماڵەى دەدەئۆگیولاری پێکەوە کوشت و دوای ٦ رۆژ دەستگیرکرا.
محەمەد ئاڵتۆن لە ناوچەى مەرامی قۆنیا ٧ کەسی بنەماڵەى دەدەئۆگیولاری پێکەوە کوشت و دوای ٦ رۆژ دەستگیرکرا.
محەمەد ئاڵتون تەقەکەری سەر بە ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست لە ٣٠ی تەممووزدا لە ناوچەى مەرامی قۆنیا هەر یەک لە یاشار دەدەئۆگیولاریی تەمەن ٦٥ ساڵ، سەراب دەدەئۆگیولاری تەمەن ٣٦ ساڵ، سەرپیل دەدەئۆگیولاری تەمەن ٣٢ ساڵ، سیبەل دەدەئۆگیولاری تەمەن ٣٠ ساڵ، ئیپەک دەدە ئۆگیولاری تەمەن ٥٧ سااڵ، مەتین دەدەئۆگیولاری تەمەن ٤٥ ساڵ و بارش دەدەئۆگیولاریی تەمەن ٣٥ ساڵی کوشتبوو.
ئەو بنەماڵەیە خەڵکی قەرسی باکووری کوردستان بوون و بەهۆی کوردبوونیانەوە لەلایەن ئەو نەژادپەرەستەى تورکەوە کۆمەڵکوژکرابوون.
محەمەد ئاڵتونی بکوژ خۆی لە ناو باخەکاندا شاردبووە، بەڵام لە دوای ٦ رۆژ و دوێنێ چوارشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢١ دەستگیرکرا.
ژ.ت