نامەی پشتگری بۆ زیندانیان: با دەنگی خۆمان بڵند بکەین
ڕێکخراوی گەنجان بۆ پشتگیری زیندانیان کۆبوونەوە و نامەیان نارد.
ڕێکخراوی گەنجان بۆ پشتگیری زیندانیان کۆبوونەوە و نامەیان نارد.
ڕێکخراوی گەنجان لە ئەنقەرە، لە لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) کۆبونەوە و بۆ زیندانیان نامەی پشتگیریان نارد.
ئەندامی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەلیف ئەسڵان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان بۆ ئەوەی مۆڕاڵ بدەن بە زیندانیان و پێیان بڵێن کە ئەوان بە تەنها نین، کۆبوونەوە و گوترا: "گەلێک زیندانی سیاسی هەیە و ژمارەیان تا دێت زیاتر دەبێت. گەلێک هەڤاڵمان بەبێ هۆکار زیندانی دەکرێن. وەک گەنج، بەوان دەڵیین کە تەنها نین، هەمیشە لەگەڵتانین و بۆ ئەوەی پشتگیری پیشانبدەین لێرەین بۆ ئەوەی پەیامەکەمان بگەیەنینە ئەوان".
دەستنیشانکردنی پشتگیری و تێکۆشان
ئەندامی گەنجانی دیموکراتیکی نوێ (یەدەگە) ئەمیر مامیک گوتی: "لە دەستپێکی ساڵی نوێی بەرخۆداندا، بۆ ئەوەی کە پشتگیری بۆ هەڤاڵانمان مەزن بکەین و مۆڕاڵیان پێ ببەخشین چالاکییەکی وامان ئەنجامدا. لە ساڵی نوێدا هیوادارین کە هەڤاڵانمان بە هێزتر بگەڕێنەوە نێو تێکۆشان".
لە چالاکیییەکانی خوێندکاران ڕۆژبین تورکۆغلو ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ئەوەی لە بەرانبەر فشارەکان لەسەر گەنجان یەکگرتن مەزن بکەین و ئەمڕۆ کۆبووینەوە و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئەمڕۆ لە ئەنقەرە چ بە لێپرسینەوە و چ بە زیندانی کردن دەیانەوێت جارێکی تر بێ دەنگمان بکەن، تێکۆشانمان کۆتایی نایەت. بێگومان لە دژی ئەم قەدەغە، لێپرسینەوە، زیندانی و هەڵکوتانەسەر ماڵان دیسان دەنگمان بڵند دەکەین".