ناڤ-بەل لە دژی خیانەت داوایەکی ئاراستەی گەلی کورد کرد

ناڤ-بەل داوای لە گەلی کورد کرد، لە دژی خیانەتی پەدەکە و خزمەتکردنی داگیرکەران، هەڵوێستیان هەبێت.

هاوسەرۆکایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە بەلجیکا (ناڤ-بەل) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەڵوێست و لێدوانی ئەم دواییەی بەرپرسانی پەدەکە لە دژی بزوتنەوەی ئازادی، بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە مێژوودا هەرچەند هێرشی داگیرکەرانیش ڕاگیرابێت، ھەموو کات خۆفرۆشان و خیانەتکاران بەدەم هاواریانەوە چوون.

ناڤ-بەل ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەم قۆناغەدا سەرکردەیەکی پەدەکە بە لێدوانێکی دوژمنکارانە، داوایەک لە داگیرکەران دەکات و دەڵێت: "بەرپرس و گەریلاکانی پەکەکە بکوژن". ئەم هەڵوێستە خزمەت بە خیانەتکاران دەکات. هەروەها ڕۆح و ئەقڵیییەتی خیانەتە. نابێت هیچ کوردێکی ئازادیخواز بەرامبەر خۆفرۆشی و خیانەت بێدەنگ بێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، وەک کۆمەڵگەی کورد لە بەلجیکا، 'پێویستە ھەر کوردستانییەک لەبەرامبەر خۆفرۆشی و خیانەت هەڵوێستی ھەبێت'. داوا لە بنەماڵی بارزانی و پەدەکەش دەکەین چاو بەو هەڵوێستەیان بخشێننەوە. نەبنە داردەست و خزمەتکاری داگیرکەران".

ژ.ن