"ناونیشانی چارەسەری عەبدوڵڵا ئۆجەلانە"

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە کاردانەوەی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی داگیرکاری و شەڕ نیشاندا و بە وەزیری کارەکانی دەرەوە هاکان فیدانی وت کە ناونیشانی چارەسەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

کۆبوونەوەی بودجەی وەزارەتی دەرەوە لە پەرلەمان بەڕێوەچوو. هاکان فیدانیش بەشداری لە کۆبوونەوە کەدا کرد. هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ)ی ئامەد بەردان ئۆزتورک لە کۆبوونەوەی بودجەدا قسەیان کرد.

'هێرشە داگیرکارییەکان'

ئۆزتورک دەستنیشانی کرد کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارەوە لە بناغەی کێشەکاندا کێشەی کورد هەیە و وتی: "ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوە بە تەواوی کار لەسەر دژایەتی و دوژمنایەتی کورد دەکات. ئەم دژایەتییە ئاسایی نییە. ئیتر بووە بە سیاسەتێکی هەمیشەیی وەزارەتەکە". ئۆزتورک باسی لە هێرشەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ڕایگەیاند، هۆکاری هێرشەکان گەلی کوردە.

دوژمنایەتی لەگەڵ کورد و بودجەی جەنگ

ئۆزتورک قسەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوە کە باس لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات کردە ئامانج و وتی: ئەگەر ئەو کارانەی کە لە فەلەستین یان شوێنەکانی دیکەی جیهان دەیانبینن و قبولی ناکەن، لە کوردستانی عێراق یان باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەوا دەبینرێت تەنها یەک هۆکار بۆ ئەمە هەیە. ئەویش سیاسەتەکانی عێراق و سوریایە کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتی بەرامبەر کورد دامەزراوە. ئۆزتورک کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە نیشاندا و ڕایگەیاند کە حکومەت بە زۆر سەدان هەزار کوردی لە عەفرین ئاوارە کردووە و ڕایگەیاند کە هەر شتێک کە پەیوەندی بە زمان و کولتووری کوردەوە هەیە لابراوە، ئۆزتورک دەستنیشانی کرد کە هەموو ئەو کارانە " دوژمنایەتی دژی گەلی کوردە".

ئۆزتورک ئاماژەی بە بودجەی تەرخانکراو کرد بۆ شەڕ و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ماوەی ٤٠ ساڵدا ٤٠ ترلیۆن دۆلارتان بۆ شەڕ خەرج کراوە. تا ئەم شەڕە بەردەوام بێت، ئەم خەسارە بەردەوام لە زیادبووندا دەبیت. ئەمڕۆش هیچ دەرگایەک نەماوە کە بۆ وەرگرتنی ١٠ ملیار دۆلار لە وڵاتانی کەنداو نەدەن.

'رێگای چارەسەری عەبدوڵڵا ئۆجالانە'

ئۆزتورک چاوپێکەوتنەکان لەگەل ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ هاکان فیدان بیرخستەوە و وتی: بە چاوپێکەوتنەکەی پێشووتان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان، بۆ خۆتان بینیتان کە ژینگەیەکی دوور لە شەڕ سوودی بۆ تورکیا هەیە. سەرەرای ئەوەی کە ناونیشانی چارەسەریش دەزانن، بەلام بەدوای شەڕ و داگیرکاریدا دەگەڕێن کە نە لە بەرژەوەندی کورد و نە لە بەرژەوەندی تورکدایە. ئەگەر پڕۆسەی چارەسەری نێوان بەڕێز ئۆجالان و دەوڵەت سەرکەوتوو بووایە، ئێستا لە جیاتی وڵاتێک کە لە هەموو ڕوویەکەوە مایەپووچ بووە، وێنەیەکی زۆر جیاوازترمان دەبینی. پڕۆسەی ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا تەواو دەبوو، ڕۆڵێکی گەورەتان لە چارەسەری قەیرانەکانی سوریا دا دەبینی، دەبوون بە یەکێک لە ١٠ گەورەترین ولاتی ئابووریی جیهان و ئەو خەرجییانەی لە داهاتی دەست دەکەوێت تەرخان دەکرا بۆ گەشەپێدان و دامەزراندن نەک بۆ شەڕ و چەتەکان.