ناڕەزایەتی دژی هێرشی نەژادپەرستی لە بروکسل
لە دژی هێرشی گرووپە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە بەرامبەر ئەو بنەماڵانەی لە نەورۆزی بەلژیکا دەگەڕانەوە، لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسل چالاکی ئەنجامدرا.
لە دژی هێرشی گرووپە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە بەرامبەر ئەو بنەماڵانەی لە نەورۆزی بەلژیکا دەگەڕانەوە، لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسل چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری هیوسدین-زۆلدار لە هەرێمی لیمبۆرگی بەلژیکا، ژمارەیەک لە کوردان کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژئاوان، ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستانی ئاکەپە و مەهەپە بوونەوە. دەیان کەس لە ماڵێکدا خۆیان پەنادا، هەڕەشەی سوتاندنیان لێ کرا. لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون و ڕەوشی هەندێکیان سەختە.
سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپاوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسل کۆبوونەوە.
لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکەی گۆڕەپانی لوکسەمبۆرگ، چەندین جار درووشمی "تۆڵەسەندنەوە" و "فاشیست ئەردۆگان" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" بەرزکرایەوە. بێجگە لە ئاڵای پەکەکە و پژاک و کژار، پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. هەروەها پۆستەرە مەزنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا.
ڕاگەیاندراوی کۆنسەی دیموکراتیکی جڤاکی کوردستان لە بەلژیکا (ناڤ-بەل) خوێنرایەوە. دووپاتکرایەوە ئەم هێرشانە دانەبڕاون لە سیاسەتی دژە کوردی دەوڵەتی تورک، هێرشەکان دژی ئەو بنەماڵانەی لە نەورۆز دەگەڕانەوە، بەپلان ئەنجامدراوە و هەڕەشەی سوتاندنیان لێ کراوە.
ئاماژە بەوە کراوە، لە هێرشەکەدا ٧ کورد برینداربوون و زانیاری لەبارەی یەکێکیانەوە نییە، گوتراوە: "ئەمە یەکەمین هێرش نییە، وا دیارە دوایین هێرشیش نابێت".
هەروەها بانگەواز لە بەرپرسانی بەلژیکا کراوە سەلامەتی کوردان مسۆگەر بکەن و فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن ڕێز لە یاسا و یەکسانی بگرێت.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، هەڵمەتی ئازادی ١٠ ی تشرینی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەزنکردنی هەڵمەتی چارەسەری پرسی کورد پێش کەوتووە، دەڵێت: "دەیانەوێت ئەم هەڵمەتە لەسایەی فاشیزمدا بهێڵنەوە".
نوێنەری پەیەدەی ئەوروپا مزگین ئەحمەد گوتی: "ئەم هێرشە و هێرشەکانی ١٩ ی ئادار بەرامبەر بنەماڵەیەک نییە، دژی دۆزی گەلی کوردن".
مزگین هەروەها گوتی: "تا دۆزی گەلی کورد مەزن بێت، تا یەکێتی نەتەوەیی بەهێزتر بێت، تا گەلەکەمان بەهێزتر بێت، دوژمن زیاتر هار دەبێت و هێرش دەکات".
لەکاتی ناڕەزایەتییەکەدا، چەند جارێک پێکدادان لەگەڵ پۆلیس ڕوویدا، لەلایەن پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردەهێنا، لەلایەکی ترەوە تۆما و پۆلیسی مەدەنی بە گۆڕەپانەکەدا بڵاوکرانەوە. ڕێکخەرانی چالاکییەکە چەند جارێک دەستوەردانیان کرد بۆ ڕێگری لە پێکدادان.