نەبەدەهە لە مێردین چالاکی ئەنجامدا
نەبەدەهە لە گەڕەکی یالمی مێردین چالاکی ئەنجامدا و وتی، "فاشیزم و هەموو خزمەتکارانیی لەناو تاریکی هەمیشەییدا وندەکەین."
نەبەدەهە لە گەڕەکی یالمی مێردین چالاکی ئەنجامدا و وتی، "فاشیزم و هەموو خزمەتکارانیی لەناو تاریکی هەمیشەییدا وندەکەین."
کۆمیتەی کوردستانی نەبەدەهە لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆڕشگێری شەهید سینان دەرسیمدا چالاکیەکان بەردەوامی پێدەدات.
لە راگەیەنراوی نەبەدەهەدا بەم شێوەیە باسی چالاکیەکانیانکرا:
لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١دا لە گەڕەکی یالمی مێردین کە زیاتر جاش و پاسەوانەکان لەوێ دەژین، ئەندامانمان محاویلەی کارەبایان سووتاند. لە چالاکیەکەدا محاویلەکە لەناوچوو و گەڕەکەکە تا ماوەیەکی زۆر لەناو تاریکیدا مایەوە. لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلاکان، مافیاکانیش دەستیان بە جووڵە کردووە و سوپای داگیرکەری تورکیش کە هێزی نەماوە، جاش و پاسەوانەکان بەرەو چیاکانی کوردستان دەنێرێت. تا فاشیم و هەموو بناغەکانی خزمەتی فاشیم لەناو تاریکیدا ون نەکەین، دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین."
چالاکیەکەمان لە کەسایەتی هاوڕێ سینان دەرسیمدا کە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری نەبەدەهە بوو، بۆ هەموو شەهیدانی مانگی ئایار بەردەوام دەبن."
ف.ق