بە دیمەن

نەسرین ناس: دەبێت حکومەت متمانە بۆ کۆمەڵگە بگەڕێنێتەوە

پرۆفیسۆر نەسرین ناس ڕایگەیاند بۆ ڕواندنەوەی نیگەرانییەکانی کۆمەڵگە دەبێت دەسەڵاتداری دەستبەرداری سیاسەتە جیاکاری و ناڕوونەکانی خۆی ببێت و متمانە بگەڕێنێتەوە بۆ کۆمەڵگە.

پرۆفیسۆر نەسرین ناس ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکە پەڕێوەتەوە قۆناغێکی دیکە، بەڵام دەبێت پرۆسەکە بەڕوونی بەرەوپێشەوە بچێت و گوتی: "دەبێت پرسەکە بخرێتە ڕۆژەڤی پەڕلەمانەوە و بە دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک نەخشەڕێگەی ئەم پرۆسەیە دابڕێژرێت."

پرۆفیسۆر نەسرین ناس یەکێکە لە واژۆکارانی بانگەوازی 'بێدەنگ کردنی چەک و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسییە' کە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئەستەنبوڵ بڵاوکرایەوە، دەربارەی بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ و گفتوگۆ بەردەوامەکان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسمانی دایەوە.

نەسرین ناس بیری هێنایەوە لە دوای هەنگاوەکەی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلییەوە کەوتوونەتە نێو کار و جوڵەوە، هەروەها دەقی بەیاننامە بڵاوکراوەیەکان بۆ واژۆ کردنە و گوتی بەمەبەستی ئەوەی پرسی کورد بەشێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر بکرێت، دەستییان بەم کارەیان کردووە، وە بەردەوام دەبن لە کارکردنییان تا ئەوەی پرۆسەی ئاشتی ئەنجام وەرگرێت.

نەسرین ناس ئاشکرای کرد ئەو پێشهاتانەی لە ئارادان لە دەقەکەیاندا جێ دەگرێت و ئەمەی گوت: "بەشێک لە حکومەت بەمە ناڵێت 'پرۆسە' یاخود دەڵێن ئەمە پرۆسەی ئاشتی یان چارەسەر نییە. بەمە دەڵێن 'تورکیای بێ تیرۆر'. حکومەت دەڵێت، 'با چەک دابنرێت، وەرن و تەسلیم ببن' و هەندێک جاریش بە گوتی 'یان چەکەکانتان دادەنێن یانیش ئەوەتا لەگەڵ چەکانتاندا دەتان نێژین' هەڕەشە دەکات."

دەبێت ئەم بابەتە بکەوێتە ڕۆژەڤی ئەنجوومەنەوە

نەسرین ناس ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا پڕۆسەکە پەڕیوەوە بۆ ئاستێکی دیکە و دەسنیشانی کرد دەبێت پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕوون بەڕێوەبچێت و گوتی: "ئۆجالان لە پڕۆسەی چارەسەری پێشوودا سەرنجی خستۆتەسەر ڕوونێتی و گوتبووی پێویستە پەڕلەمان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بەڵام هێشتا ئەم پڕۆسەیە بە شێوسەیەکی ڕوون ناچێتە پێشەوە. تاوەکو ئێستاش جگە لە (ÎYÎ Part) هیچ پارتێک کە فراکسیۆنیان لە پەڕلەماندا هەیە لە دژی ئەم پڕۆسەیە نەوەستاونەتەوە. پێویستە ئەم بابەتە بکەوێتە ڕۆژەڤی پەڕلەمان و بە دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک نەخشەڕێگای ئەم پڕۆسەیە دابڕژێت. هەروەها بۆ کۆمەڵگەیبوونی ئەم بابەتە، پێویستە پارتە سیاسییەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن."

کۆمەکی دەم پارتی ناکرێت

نەسرین ناس ئاماژەی بەوەشدا کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانێت زۆر شت بکات، بەڵام پێویستی بە زانیاریی ڕوونتر هەیە و گوتی: "هەموو ئەرکی بە کۆمەڵگەییکردنی ئەم پڕۆسە لە ئەستۆی دەم پارتییە. پارتەکان سەرەڕای ئەوەی پشتگری دەکەن لەبەرئەوەی لە ناوەڕۆکی پرسەکان نازانن، بە شێوەیەکی داخراو نزیک دەبنەوە. دەڵێت ئەگەر پرسەکە بچێتە ئەنجوومەنەوە، ئەوا هەرشتێک پێویست بێت دەیکەن."

نەسرین ناس ئاماژەی بەوەکرد دەبێت دەسەڵاتداری دەست لە سیاسەتی دووژمنایەتیکردنی ئۆپۆزسیۆن هەڵبگرێت و دەبێت پڕۆسەکە ڕوونبکرێتەوە، لەم بابەتەدا لە ئەنجوومەن کۆمیسیۆنێک دابمەزرێت و گوتی: "دەبێت هەموو پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، نوسینگە یاساییەکان، سەندیکا، نوسەر، ڕیشپیان لایەنی ئەو نەخشەڕێگا بگرن کە لە ئارادایە و بۆ ئاشتی هەوڵبدەن."