نەسرین ئەکگوڵ دیسان گیرا
نەسرین ئەکگوڵ ١٤ ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک مایەوە و ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرا، بە پاساوی دۆسیەیەکی تر دیسان گیرا.
نەسرین ئەکگوڵ ١٤ ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک مایەوە و ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرا، بە پاساوی دۆسیەیەکی تر دیسان گیرا.
نەسرین ئەکگوڵ، لە مانگی شوباتی 2022 لە زیندانی جۆری F ژمارە 1ی کاندیرا ئازاد کرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆجالی بەهۆی پەسەندکردنی ئەو سزایەی لە دۆسیەیەکی دیکەوە بەسەریدا سەپێنراوە، گیرا. دوای خوێندنەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگاوە، ئەکگوڵ ڕەوانەی زیندانی ژنانی گەبزە کرا.
نەسرین ئەکگوڵ لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری وان دەسگیرکرا و خرایە زیندان. ئەکگول لەسەر ئەو دۆزە ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە زینداکانی ئامەد و شاکران و بەکرکۆی ڕاگیرا. ئاکگول گواسترایەوە بۆ زیندانی جۆری F ژمارە ١ لە کاندیرا، لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لە زیندانی جۆری F ی ژنان لە بەکرکۆی، بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی ئیمراڵی بەشداری چالاکیی مانگرتنی کرد، لە ٣٠ نیسان، چالاکییەکەی گۆڕی بۆ ڕۆژووی مردن. پاش ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆبووەوە، لە ٢٦ی ئایار کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا.