'نەورۆز جارێکی دیکە سەلماندی ژیان بێ ڕێبەرایەتی نابێت'
کۆمیتەی ئامادەکار و ئێشکگری ئازادی، سڵاوی لە بەشداربووانی نەورۆزی ئازادیی ٥٠هەمین ساڵ کرد و وتی: "نەورۆزی ٢٠٢٢ پیشانی دا، کە گەلی کورد بەبێ رێبەرەکەیان ژیان قبوڵ ناکەن".
کۆمیتەی ئامادەکار و ئێشکگری ئازادی، سڵاوی لە بەشداربووانی نەورۆزی ئازادیی ٥٠هەمین ساڵ کرد و وتی: "نەورۆزی ٢٠٢٢ پیشانی دا، کە گەلی کورد بەبێ رێبەرەکەیان ژیان قبوڵ ناکەن".
نەورۆزی ٢٠٢٢، کە کرایە دیاری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "نەورۆزی ئازادیی ٥٠هەمین ساڵ" لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان بە چالاکیی شکۆدار پیرۆزکرا.
کۆمیتەی ئامادەکار و ئێشکگری ئازادی، کە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبات، لە ٥٠هەمین ساڵی نەورۆزی ئازادیدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئێمە سەرەتا نەورۆز لە ڕێبەرەکەمان، گەریلاکان و گەلەکەمان و گەلان، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین" و راشیگەیاندووە، نەورۆز سەرلەنوێ هۆشیاربوونەوە و ژیانەوەى گەلێک بوو، کە لە لێواری سڕینەوە و نەماندا بوو.
کۆمیتەکە رایگەیاند، ئەوەی گەلی کوردی گەیاندە ئەم ئاستە، ئیرادە و بەرخودانی بێوێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: "گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی مسۆگەرکردنی ئازادیی گەلی کورد بە نزیکبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە نەورۆز دیاریکرا. مەزڵوم دۆغان بە نەورۆز وەڵامێکی مێژوویی بە زوڵم و ستەمی دوژمنان دایەوە. ئەو وەڵامە مێژووییە بە زەکییە ئالکان، ڕەهشان دەمیرەل، ڕۆناهی (بەدرییە تاش)، بێریڤان (نیلگون یڵدرم) بەردەوام بوو. نەورۆز بەو شێوەیە بۆ کوردان بوو بە بەرخۆدان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاهەنگەکانی نەورۆزی ٢٠٢٢ نیشانی دا، کە گەلی کورد بەبێ ڕێبەرایەتی ژیان قبوڵ ناکات و وتی: "بەناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە سڵاو لە بەشداربووانی نەورۆزی ئازادیی ٥٠هەمین ساڵ دەکەین".
کۆمیتەکە ڕایگەیاند، بە ناوی گەلی کورد و دۆستانیان لە ستراسبۆرگ لە بەردەم دامەزراوە ئەوروپییەکان داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و پیرۆزبایی نەورۆزیان لە بەشداربووانی ئێشکگریی ئازادی کرد، کە ماوەی زیاتر لە دە ساڵە بە ئیرادە و دیسیپلینێکی زۆر گەورەوە بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: نەورۆز بۆ گەلی بە واتای بەرخۆدان و ئازادییە و دەڵێت، بە نەورۆزی ٢٠٢٢ەوە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەوەی ئێمەی گەیاندە ئەم سەردەمە ئایدۆلۆژیای ڕێبەرەکەمانە" و راشیگەیاند، نەورۆزی ٥٠هەمین ساڵ، کە کراوەتە دیاری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە بڕیار و پێداگرە لەسەر ئەوەی، کە "بە دڵنیاییەوە فاشیزم هەڵدەوەشێنێتەوە و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکرێت".
ژ.ت