نەورۆز لە گرازی نەمسا پیرۆزکرا

کوردانی دانیشتووی شاری گرازی نەمسا بە پەرۆشی و جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

کوردستان لە ناوچەی پوشستراسیی شاری گرازی نەمسا کۆبوونەوە و جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

بەرنامەی ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر بە نمایشکردنی فیلمێک لەسەر نەورۆز و تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و پێشکەشکردنی وتار بەردەوام بوو.

دوای وتارەکان هونەرمەندان بەسەر شاهین، سەیدا پەرینچەک، گروپی دەرڤان و ئەحمەد ئەلبان چوونە سەر تەختە و بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد و کوردستانیان بە دەم گۆرانیی هونەرمەندانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.

ژ.ت